مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر كرد و لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا.
سەرۆكی حكوومەت، بە ناوی خۆی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەكەیان و گەلی قەتەر كرد و هیوای خواست خوای مەزن گیانی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
میری قەتەڕ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆكی حكوومەت لە پرسەكەیاندا دەربڕی.