فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

:: PM:03:31:16/07/2026 ‌
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی رەت كردەوە كە باسیان لەوە كردبوو كارەبای ماڵان دەبڕدرێ‌. 

فەرمانگەكە رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە پاراستنی تەندروستی و ژیانی هاووڵاتییانی وەك لەپێشینەترین ئەركی خۆی داناوە و لە سەرووی هەموو بابەتێكی ترەوەیە. 

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئەو دەنگۆ و بابەتە بێبنەمایانەی بڵاو كراونەتەوە و باس لە بڕینی كارەبای ماڵان دەكەن بەهۆی بوونی ئامێری پزیشكییەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بە مەبەستی چەواشەكردنی ڕای گشتی بڵاو كراونەتەوە.

"وەك مۆڵەتی كارگێڕی، وەزارەتی كارەبا مۆڵەتێكی 50 ڕۆژەی دیاری كردووە، تەنیا بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی ڕێكارە كارگێڕییەكان و هاوبەشان دەتوانن چارەسەری كێشەكانیان بكەن و سودمەند بنەوە لە پرۆژەی رووناكی" فەرمانگەكە وای نووسیوە.

داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەن پابەندی ئیتیكی پیشەیی بن و تەندروستیی منداڵان و هەستی هاووڵاتییان بۆ مەرامی تایبەتی و سیاسی بەكار نەهێنن.





وشە - وشه‌