راگەیەنراوێك لە وەزارەتی كارەباوە

:: PM:03:34:16/07/2026 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەهۆكاری گرفتێكی تەناهیی لە كێڵگەی كۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا  كەمبووەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 2500مێگاوات كەمی كرد.

"ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە ئەم حاڵەتە كاتییە و هەموو لایەنە پێوەندارەكان لەسەر هێڵن بۆ  دووبارە دەستپێكردنەوەی  هەناردەكردنەوەی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا" وەزارەتەكە وا دەڵێ‌.

كۆرمۆر ئەمڕۆ رای گەیاند، بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی غاز دەوەستێ‌، چونكە چەند هەڕەشەیەكی تەناهییان لەسەرە. 




وشە - وشه‌