ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان: هەر موەلیدەیەك كارەبا نەداتەوە ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێ‌

:: PM:06:34:16/07/2026 ‌
ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر هۆشداری دەداتە خاوەن موەلیدەكان كە دەبێت تەواوكەری پڕۆژەی رووناكی بن بە گوێرەی ئەو پێشهاتەی لە كەمبوونەوەی كارەبا بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز دروست بووە. 

ئەنجوومەنەكە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە دوای پچرانی كارەبای نیشتمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەكان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر خشتەیەكی كارەبا پێكردن بۆ موەلیدە ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دانراوە. 

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بۆ گشت خاوەن موەلیدەكانی ناوشار و شارۆكەكانی تر كاركردنی موەلیدەكان 24 سەعاتی دەبێت لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی بۆ 165 كاتژمێر پێكردنی موەلیدەكان 10,000 هەزار دینار بۆ یەك ئەمپێر كۆ دەكرێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لەماوەی ئەم دوو مانگەدا ئەگەر 165 سەعات كاری نەكرد موەلیدە، كارەبای نیشتمانی نەكوژایەوە ئەوە سفر دەبێتەوە هیج قەرداری هاووڵاتی نابێتەوە.

دووپات لەوەیش دەكەنەوە كە  لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانی موەلیدەكان دەبێت كارەبا بدەنەوە ئەگینا رووبەڕووی ئیجرائات دەبنەوە. 



وشە - وشه‌