قوربانییانی بۆردمانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان گەیشتە 144 کەس

:: PM:12:21:17/07/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووزی 2026، کامەران عوسمان نوێنەری ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە کە کۆی گشتی ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 144 کەس.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە لە سەعات شەش و پێنج خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران بە شەش مووشەک بۆردمانی کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی لە زڕگوێزەڵە کردووە. لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدا، نۆ کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون، کە سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە هەر لە ساڵی 2026دا بوونەتە پێشمەرگە و پێوەندییان بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانەوە کردووە.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئەوە دووپات دەكاتەوە کە لە ساتەوەختی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران، بەهۆی بۆردمانەکانی ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی قوربانییان گەیشتووەتە 30 کوژراو و 114 بریندار.


وشە - پۆڵا مەحموود