كەشناسیی هەرێم ڕای گەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن، كەشناسی عێراقیش دەڵێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە بەسرە دەگاتە 51 پلە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەموو ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
سۆران 42: پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
باسی لەوەش كردووە، سبەینێ یەكشەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
سۆران 42 : پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 36 پلەی سیلیزی
هاوكات دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رای گەیاند، پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكات و سبەی لە بەسرەی باشووری عێراق دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.
دەستەكە هۆشداریی دا كە سبەی یەكشەم شەپۆلێكی گەرمای توند ناوچەكە دەگرێتەوە. پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای بەسرە پلەی گەرما بگاتە 51 پلەی سیلیزی، هەروەها لە پارێزگاكانی میسان، زیقار و موسەننا بگاتە 50 پلە. هەروەها هەولێر 43، سلێمانی 42، دهۆك 40، كەركووك 46، نەینەوا 44، دیالە و سەڵاحەدین 47 پلەی سیلیزی. لە بەغدای پایتەختی عێراقیش بەرزترین پلە 48 پلە دەبێت.