تا دوو مانگی تر غازی پێویست لە سلێمانی هەیە و ئەمڕۆش بڕیاری نوێ دەدرێت

:: AM:11:49:18/07/2026 ‌
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی دا كە تا دوو مانگی تر، قەیرانی غاز دروست نابێت و دەڵێت، ئەمڕۆش میكانیزمی نوێ بۆ دابەشكردنی غاز ڕادەگەیەنرێت.

بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی ڕای گەیاند، لە هەرێمی كوردستاندا دوو سەرچاوەی دابینكردنی غاز هەیە، سەرچاوەی یەكەمیان كە كێڵگەی غازی كۆرمۆرە، وەستاوە، ئێمە ئێستە بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوەی دووەم كە حكوومەتی عێراقە، غاز دابەش دەكەین.

ئاماژەی بەوەش كرد، بڕێكی زۆرباش لە غازی كۆگەكراومان هەیە و پێشبینی دەكەین، تا دوو مانگی تر كێشەی كەمیی غازمان بۆ دروست نەبێت، هەروەها داواكارین لەو ڕووەوە ترس و دڵەڕاوكێ بۆ هاووڵاتییان دروست نەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە قایمقامییەتی سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت، تێیدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كە لەمەودوا بە چی شێواز و میكانیزمێك غازی ماڵان دابەش بكرێت.



وشە - سۆران عەزیز