ژنانی نەوەی نوێ‌ لە هەولێر وازهێنانیان راگەیاند

:: PM:07:09:18/07/2026 ‌
هەڵوەرینی نەوەی نوێ‌ بەردەوامە و بەرپرسی رێكخستنەكانی خانمانی ئەو حزبە لە هەولێر دەستی لەكار كێشایەوە. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هەریەكە لە شەیما تەحسین بەرپرسی خانمانی نەوەی نوێ‌ لە هەولێر و بووژانە مشیر كادیر و كاندیدی پێشووی ئەو حزبە دەستیان لەكار كێشایەوە. 

هاوشێوەی تەواوی نەوەی نوێ‌، ئەوانیش دژی رێككەوتنی حزبەكەیانن لەگەڵ یەكێتی و ئەو ڕێككەوتنە بە رێككەوتنی ناو زیندان دەزانن، هەروەها دووپاتیان لەوە كردووە كە سەركۆنەی فرۆشتنی 300 هەزار دەنگ دەكەن لەلایەن شاسوار عەبدولواحێدەوە. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە لەچەند ڕۆژی رابردوودا، بەهۆی رێككەوتنی زیندانی نەوەی نوێ‌ و یەكێتی تەواوی رێكخستنەكانی ئەو حزبە لە هەولێر وازهێنانیان راگەیاند. 



وشە - وشه‌