بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێی درۆنی ئێرانییەوە پارتی ئازادی كوردستان بۆردمان كرا، بەپێی زانیارییەكانیش هەشت پێشمەرگەیان بریندار بووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی تەمووز، پارتی ئازادی كوردستان بڵاوی كردەوە، هێرشی درۆنی كرایە سەر بارەگایەكی سوپای میلیی كوردستان لە چەمشار نزیك دارەشەكران و ژمارەیەك پێشمەرگە بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەمە جاری دووەمە لەم هەفتەیەدا ئەو ناوچەیە دەكرێتە ئامانج لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.
روون كراوەتەوە، هێرشەكە لە ڕێی دۆرنێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و بەهۆیەوە هەشت پێشمەرگە بریندار بوون، ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 13 ئەم مانگەش هەمان شوێن بە سێ درۆنی ئێران كرایە ئامانج.