لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، یەكەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی كورد لە دیاسپۆرا بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە لە 25ی تەمووز بەسەرپەرشتی و چاودێریی سەرۆك بارزانی، یەكەمین كۆنگرەی كۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی كورد بەناوی "هەژاری موكریانی" بەڕێوە بچێت.
كۆنگرەكە بە دروشمی بەرەو وێژەیەكی كوردستانییانەی رەسەن و هاوچەرخ لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
كۆنگرەكە راستەوخۆ شیفا بارزانی سەرپەرشتیی دەكات و ئامانجیش كۆكردنەوەی نووسەرانی كوردە لە دیاسپۆرا، دانانی بەرنامەیەكە تا نووسەر لەسەر پڕۆژەیەكی نیشتمانی كۆ بكرێنەوە.
"وشە" زانیویەتی رەوەندی كوردستانی بەسەرپەرشتی شیفا بارزانی، چەندان پڕۆژەی تری گەورەی هەیە و ئامانجیش ئەوەیە رەوەندی كوردی بۆ خزمەتی كوردستان بەگەڕ بخرێت.
لە ساڵانی رابردووشدا رەوەندی كوردستانی لە ئەوروپا كاری گەورەیان كرد، بەتایبەت لە بۆنە نەتەوەییەكاندا، توانرا بۆ یەكەمجار لە مێژووی رەوەندی كوردیدا بەهەزاران كەس لە دەوری پڕۆژەیەكی نیشتمانی كۆ بكرێنەوە.