بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت پلەی 136 ئەفسەری ئاسایش بەرز كرایەوە

:: AM:11:01:20/07/2026 ‌
لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پلەی 136 ئەفسەری سەربە میلاكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بەرز كرایەوە. 

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 2112 كە لە ڕێكەوتی 16ی تەمووزی 2026 دەرچووە، واژووی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی لەسەرە، بڕیار دراوە بە بەرزكردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی كە لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی هەولێرن. 

ئەم فەرمانە كارگێڕییە نوێیە پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆك وەزیران جێبەجێ كراوە، لە نووسراوەكەشدا ئاماژە بەوە دراوە كە بڕیاری بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرەكان، لە هەمان ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.




وشە - رامیار جەواد