وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نرخی بەنزینی هەرزان كرد، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لەسەر ئەو بڕیارە، بەرنامەیەكی تۆكمە دانراوە و دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم شێروان جەبار كە خاوەنی یەكێكی لە بەنزینخانەكانی هەولێرە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای بڕیارەكە ئەو بەنزینەی هەمانبوو، بە 850 دیناری دابەشمان كرد، ئێستە هیچ بڕە بەنزینێكمان نەماوە.
زیاتر گوتی، لیژنەی سامانە سروشتییەكان سەردانیان كردین و وردەكاریی كارەكانیان تۆمار كردین، بۆ ئەوەی بەنزینمان بە نرخی هەرزان بۆ دابین بكەن و ئێمەیش بە هەرزان بەسەر شوفێران دابەشی بكەین.
باسی لەوەش كرد، بەپێی گوتەی لیژنەكە، لە سبەیەوە ئەو بەنزینە دەدرێتە ئەو بەنزینخانانەی ناویان تۆمار كراوە، تا بەنزینی 850 دیناری بەسەر شوفێران دابەش بكەن.
ئەوە لە كاتێكدایە بەشێوەیەكی فەرمی ئێستە حكوومەت بڕیاری هەرزانكردنی نرخی بەنزینی داوە، بڕیارە ئەو بەنزینەی بە نرخی هەرزان بە بەنزینخانەكان بدرێت، تا ئەوانیش بە هەرزان بە شوفێرانی بدەن.