لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا، دوو بڕیاری گرنگ دران، یەكێكیان پێوەندیی بە قەرزی هاووڵاتییانە، دووەمیشیان درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوون لەسەر درێژكردنەوەی ناوی لێخۆشبوون.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تەمووز، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ماوەی لێخۆشبوونی سەرپێچیی هاتوچۆ، بەڕێژەی 20% تا كۆتایی ئەمساڵ درێژ كرایەوە.
زیاتر گوتی، لێخۆشبوون بۆ قەرزی كۆنی كارەبا دەركرا، لێخۆشبوونەكە بۆ ئەو قەرزانەیە كە كۆنن و لەلای بازرگانان، كارگەكان و مەدەنین. حكوومەت هەریەكە و بە ڕێژەیەك داشكاندنی بۆ كردوون بۆ ماوەی مانگێك.
ئاماژە بەوەش كرد، ئەو داشكانە 50%ـی قەرزەكان دەبێت، هەروەها بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران، حكوومەت لە 50٪ی قەرزی كۆنی كارەبا خۆش بوو.