دژی هەرزانكردنی بەنزین غالب محەمەد داوا دەكات چیتر لە عێراقەوە 50 هەزار بەرمیل نەوت نەیەت

:: PM:02:51:22/07/2026 ‌
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە هەرێمی كوردستان بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین دراوە و جێبەجێ دەكرێت، ئەوەیش دڵخۆشیی لای خەڵك دروست كردووە كە نرخەكەی بۆ لیترێكی نۆرماڵ لە هەزار و 175 دینارەوە هاتە 850 دینار، بەڵام چەند گرووپێك وەك هەمیشە دژایەتیی ئەو بڕیارەی حكوومەت دەكەن. 

غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وەك هەمیشە دژایەتیی خۆی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، نووسراوێكی بۆ حكوومەتی عێراق كردووە كە بڕی ئەو نەوتە رابگیرێت كە وەك بەشی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت. مەبەستیشی لەو كارە شكستپێهێنانی بڕیاری هەرزانكردنی نرخی بەنزینە. 

غالب محەمەد خۆیشی نەیشاردووەتەوە كە نووسراوێكی لەو شێوەی كردووە، بەڵام بە چەندان قسەی پێشووی بەستووەتەوە كە گوایە ئەو بڕە نەوتەی دێت لە كوردستان دیار نامێنێ‌، بەڵام چاوی نابینێ‌ نرخی بەنزین لە چەندەوە هێنرایە چەند. 

غالب بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، ئەو 50 هەزار بەرمیلەی كە دانراوە بۆ هەرێم بۆ ئەوەی بەنزین و نەوت بە هەرزان بدات بە هاووڵاتییان، لە هەرێمی وەربگرێتەوە.



وشە - وشه‌