پلەی 729 پلەداری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ واژوو كرا

:: PM:02:59:22/07/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ واژوو كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاكـی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد.

سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێ‌، دەركردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاساییان تەواو كردووە و رێكاری پێویست بۆ بەرزكردنەوەی پلەكانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گیراوەتە بەر.

ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم ئەو پلەدارانە ماف و شایستە یاساییەكانی خۆیان وەردەگرن.



وشە - وشه‌