ھێمن ھەورامی: پارتی ئامادەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان

:: PM:04:55:22/07/2026 ‌
ھێمن ھەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند، كارانەبوونی پەرلەمانی كوردستان دوای نزیكەی دوو ساڵ لە ھەڵبژاردن ھیچ پاساوێكی سیاسی و یاسایی ھەڵناگرێت.

ھێمن ھەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی لە میانەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ماكسیم ڕوبن كۆنسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە ھەرێمی كوردستان، دووپاتی كردەوە كە ئەو ھێز و لایەنانەی كورسیی پەرلەمانیان ھەیە و ڕێگرن یان ئامادە نین پەرلەمان كارا بێتەوە، بەرپرسیارێتیی یاسایی، سیاسی و مێژوویی لە ئەستۆ دەگرن.

"وەك پارتی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمی ھەڵبژاردنەكانە، ئەوەی لە ئەستۆمان بووبێت لە گفتوگۆی نزیكەی 20 مانگی ڕابردوو، نەرمیی نواندن، ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی سیاسی، ئاڵوگۆڕی پەیام، سەردان و دیالۆگ ئەنجاممان داوە. لە ڕابردوودا و ئێستاش ئامادەین بۆ بەشداری لە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا" هەورامی وای گوت.



وشە - وشه‌