شوێنی بارەگای حزبێكی رۆژهەڵات لە دۆڵی ئاڵانە بۆردمان كرا

:: PM:07:08:22/07/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر لە دۆڵی ئالانە، شوێنێكی پێشووی بارەگای حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆردمان كرا. 

بەپێی قسەی شایەتحاڵێك، لەماوەی رابردوودا زۆرترین جار ئەو شوێنە بۆردمان كراوە كە شوێنی كۆنی بارەگای حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستانە. 

شایەتحاڵەكە دەڵێ‌، لە سەرووی گوندی فەقێیانیش لە سنووری رەواندز دەنگی گەورە ئەمڕۆ بیستراوە كە نزیكە لە ئاوەدانییەوە. 

شایەتحاڵەكە زانیاری لەبارەی زیانەكانی بۆردمانەكەی ئەمڕۆ نەبوو، بەڵام دووپاتی كردەوە كە هیچ بارەگایەكی حزبەكانی رۆژهەڵات لەوێ‌ نین و پێشتر لەوێ‌ بوون. 



وشە - وشه‌