تایبەت بە ماف و چارەنووسی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دكتۆر ئومێد سەباح بە نووسراوی فەرمی، داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كردووە، داتا و زانیاری تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست هەموو ئەوانەی مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە ئامادە بكەن بۆ تۆماركردنیان لە سیستمی بایۆمەتری.
بۆ ئەوەی ئامادە بێت لە كاتی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2027 عێراق، داوا لە حكومەتی فیدراڵ بكرێت بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی، جێگیركردنیان لە بودجەی عێراق.
وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا، وەزیرانی دارایی هەرێم چەند مانگێكە كاری تێدا كردووە بۆ كۆكردنەوەی داتا و زانیاری گرێبەستەكانی هەرێم.
بۆ ئەم مەبەستەش پێوەندی كراوە بە وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی عێراق بۆ دیدار و چاوپێكەوتن، چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم.
ئەمەش هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست و هەموو ئەوانەی مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە