دوو بەرپرسی تر بەهۆی گەندەڵییەوە گیران

:: PM:01:46:23/07/2026 ‌
هێزێكی تەناهی هەستان بە گرتنی دوو بەرپرسی كەركووك، گرتنەكەشیان پێوەندی بە كەیسی گەندەڵی هەیە و فەرمانی دادوەر هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە لە پەیامنێری كەركووكی وەرگرتووە، هێزێكی تەناهیی تایبەت بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی، سەروەت خورشید رەحیم بەرێوەبەری پێشووی ڤێرێتێنەری بوو گیرا، پێشتر لەسەر داواكاری بەرێوبەری ناحیەی شوان لە مانگی چوار دورخراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، گرتنی ئەو دوو بەرپرسە لەسەر بڕیاری دادوەر بووە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە چەند دۆسیەیەكی پێوەندیدار بە گەندەڵی و سەرپێچی كارگێڕی و دارایی ئەنجام دراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە هێشتا نازانرێت شێوەی گەندەڵی و داواكارییەكە چۆنە و چی كراوە.




وشە - رامیار جەواد