بەگوێرەی نووسراویكی وەزارەتی دارایی، بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ماسیی فرێش، زیندوو و جۆرەكانی كارپ و سەلەموون لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی تەمووز، بەپێی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، بەگوێرەی نووسراویكی وەزارەتی دارایی، بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ماسی فرێش، زیندوو و جۆرەكانی كارپ و سەلەموون لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئەم بڕیارە لە ڕێككەوتی 25ـی حوزەیرانی 2026ـەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەمەودوا لەبری قەدەغەكردنی گشتی، پێڕەوی ڕۆژمێری كشتوكاڵیی ساڵی 2026ـی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكرێت، بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی هاوردەكردنی ماسی بەپێی وەرز و پێداویستییەكانی بازاڕ.