لەبارەی پارەی گەنمی جووتیاران.. دوای رادەستكردنی گەنمەكە پارە وەردەگرن

:: PM:05:04:23/07/2026 ‌
بەرێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی هەولێر چەند دەنگۆیەك لەبارەی پارەی كڕینەوەی گەنمی جووتیاران رەت دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، كاتێك گەنمی جووتیاران دەكڕدرێتەوە راستەوخۆ پارەكەی دەدرێت. 

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو جووتیارانە ئاگەدار دەكەینەوە كە بەشدارن لە پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم، كە لەلایەن كۆمپانیای "داس"ەوە ئاگاداركراوینەتەوە شایستە داراییەكانیان پاش كۆتاییهاتنی پرۆسەی بەبازاڕكردن و بەپێی وەجبات پێیان دەدرێت.

"هاوكات هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن وەرگرتنی شایستە داراییەكان پاشكەوێت بۆ دوای شەش مانگ، بەڵكو ڕاستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەكە، دابەشكردنی شایستە داراییەكان بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ (وەجبات) دەست پێ دەكات". بەرێوەبەرایەتییەكە وای نووسیوە.

جێی ئاماژەیە كە ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی چەند كۆمپانیایەكەوە دەستی بە كڕینەوەی گەنمی جووتیاران كردووە.


وشە - وشه‌