بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، مژدەی دەست پێ كردنی پڕۆژەی شاری شەهیدانی بە "وشە" ڕاگەیاند.
كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ "وشە" گوتی، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ژێر چاودێریی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ماڵباتی شەهیدانی شەڕی داعش لە سۆران كەوتە واری جێبەجێكردن، كە بە هاوكاری و هاوئاهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكرێت.
زیاتر گوتی، ئەم پڕۆژەیە، كە بە ناوی "شاری شەهیدان" ناسراوە، 160 یەكەی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەڕی 200 مەتری چوارگۆشە لەخۆ دەگرێت و لە باشترین شوێنەكانی شاری سۆران، لەسەر شەقامی نوێی 40 مەتری بنیات دەنرێت.
باسی لەوە كرد، بەپێی پلانی كۆمپانیای جێبەجێكار "كۆمپانیای ماریانا" كە ئەركی دروست كردنی خانووەكانی گرتووەتە ئەستۆ، كارەكانی بنیاتنانی پڕۆژەكە لە ماوەیەكی كورت و بە بەرزترین پێوانەكانی كوالێتی تەواو دەكرێن، بە شێوەیەك كە وەڵامدەری پێویستییەكانی خانەوادەی شەهیدان بێت.
وشە/ كرمانج فەتاح