سبەی پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن

:: AM:11:08:24/07/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووزی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو کردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام سبەی شەموو کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووزی 2026:
ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20 کم/سەعات) و ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 44 پلە
سلێمانی: 41 پلە
دهۆک: 41 پلە
هەڵەبجە: 43 پلە
گەرمیان: 45 پلە

کەشوهەوای سبەی شەموو 25ی تەمووزی 2026:
ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێرایی با و ئاراستەی با وەک ئەمڕۆ دەمێننەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 43 پلە
سلێمانی: 40 پلە
دهۆک: 41 پلە
هەڵەبجە: 43 پلە
گەرمیان: 45 پلە


وشە - پۆڵا مەحموود