دووشەم مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

:: PM:04:50:24/07/2026 ‌
نوێنەری مامۆستایان دەڵێت، مووچەی مانگی شەشی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە رۆژی دووشەمی داهاتوو دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 24ـی تەمووز، عەلی ڕەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕاگەیەندراوێكدا زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست خستەڕوو.

دەڵێت، كاتی دابەشكردنی مووچەكەیان ڕۆژی دووشەم دەبێت،  پرۆسەكە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، هەروەها ئەم زانیارییانە ڕاستەوخۆ لە كەسی یەكەمی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەوە وەرگیراون و دڵنیایی تەواویان داوە.




وشە - رامیار جەواد