لەبارەی رێكخستنی پسوولەی خۆراك هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

:: PM:06:32:24/07/2026 ‌
بەرێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەی  هاوسەرگیریان هەیە بۆ دروستكردنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی پێویستە لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دروستكردنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی پێویستە بەڵگەنامەی هاوسەرگیریەكەیان 2026 بێت

ئەمڕۆ هەینی 24ـی تەمووز، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر هاتووە، ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەی  هاوسەرگیریان هەیە بۆ دروستكردنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی پێویستە لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دروستكردنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی پێویستە بەڵگەنامەی هاوسەرگیریەكەیان 2026 بێت.

باس لەوەشكراوە، ئەگەر بەڵگە نامەی هاوسەرگیریەكەیان ساڵانی ڕابردوو بوو پێویست دەكات سەردانی دادگا بكەن بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی  هاوسەرگیریەكەیان بۆ تەسدیق  بكەن  و بتوانن مامەڵەی دروستكردنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی بۆخۆیان بەدەست بێنن.
  
                            



وشە - رامیار جەواد