وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێ، لە رۆژی یەكشەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 24ـی تەمووز، لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، ڕۆژی یەكشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت.
باس لەوەشكراوە، لەهەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەدوای ( 2024/7/1 ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.