ئەندامانی ئەنجوومەن و پارێزگاری كەركووك شەوانە سەرقاڵی لایڤی تیكتۆكن

:: AM:09:03:25/07/2026 ‌
ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و پارێزگاری شارەكە، شەوانە سەرقاڵی لایڤی تیكتۆكن و ئەمە لە كاتێكدایە، هاووڵاتییانی ئەو شارە بەدەست كۆمەڵێك گرفتی گەورەوە دەناڵێنن.

دیاردەیەك لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنى پارێزگای كەركووك و پارێزگاری شارەكە خۆیشی سەریهەڵداوە، ئەویش شەوانە سەرقاڵی لایڤی تیكتۆكن. بە گوتەی خۆیان گوێ‌ لە داواكاریی خەڵك دەگرن.

لایڤەكانیشیان بە نیوەی شەوە، ئەمە لە كاتێكدایە نزیكەی مانگێكە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە.

هاووڵاتییانیش ئێستە بە تەنزەوە باس لەوە دەكەن لە شوێنی ئەنجوومەن، تیكتۆك بووەتە شوێنی كۆبوونەوەی هاووڵاتییان و گفتوگۆی تێدا دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد