لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا بەردی بناغەی قیرتاوكردنی رێگەی سەنگاو- دەربەندیخان دانرا، ئێستە پڕۆژەكە لە تەواوبووندایە.
پڕۆژەكە بەشێكە لە هەوڵەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بۆ خزمەتكردن بە گوند و شارەدێ و قەزاكان و كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان، كە پێكهاتووە لە قیرتاوكردنی رێگەیەك بە درێژی 18 كیلۆمەتر، بە چوار قۆناغ بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگەوبانی چەمچەماڵەوە جێبەجێ دەكرێت.
رێژەی كاری ئەنجامدراو 5٪ی تێپەڕاندووە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو بكرێت، زیاتر لە 40 گوندی سنوورەكە سوودمەند دەبن و كارئاسانیی تەواو بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان لە نێوان سەنگاو ـ دەربەندیخان دەكات.