لەلایەن سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كرا كە پێویستە فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان، بكرێنە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ شەموو 25ـی تەمووز، بەپێی نووسراوێك كە لەلایەن شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای بە هەمیشەییكردنی گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەوەیش زانراوە، نووسراوەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی 2027 ئەو بابەتە جێگیر بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هەزاران فەرمانبەری گرێبەست هەن، چەندان ساڵە بەشێوەی گرێبەست دەوام دەكەن.