پارتی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

:: PM:01:59:25/07/2026 ‌
لە یادی 17یەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی، كادران و ئەندامانی بزووتنەوەكە دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی تەمووز، مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێكی ئاراستەی ئەو حزبە كرد و تێیدا هاتووە، لە یادی 17یەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی بزووتنەوەكە و سەرجەم كادر و ئەندام و لایەنگرانی دەكەین، ئومێدەوارین لە خەباتی مەدەنی و ڕیكخراوەییدا لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بەردەوام بن.

پارتی دەڵێت، لەم یادەدا پێگە و ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بەرز دەنرخێنین، لە هەمان كاتدا دووپات لەسەر گرنگیی یەكڕیزی، تەبایی و هاوئاهەنگیی نێوانمان و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی پێكەوە پارێزگاری لە دەستكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانمان بكەین و تەواوی مافە دەستوورییەكانمان بەدەست بهێنین.




وشە - رامیار جەواد