دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێكی تر لە ئاسمانی هەولێر تێكشكێنرا.
سەعات سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز، هێرشێكی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەرپەرچ درایەوە و تێكشكێنرا.
ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنی هەینی، پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی شاری هەولێر لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە تێكشكێنران و خرانە خوارەوە.