سەعدی ئەحمەد پیرە: دواخستنی كاراكردنەوەی پەرلەمان بووەتە كارێكی نادروست

:: PM:04:39:25/07/2026 ‌
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، دواخستنی كاراكردنەوەی پەرلەمان و دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە كارێكی نادروست.

ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز، لە لێدوانێكی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، سەعدی ئەحمەد پیرە رای گەیاند، چەند دەسپێشخەرییەك بۆ چارەسەری چەقبەستوویی هەیە و لە دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی داوا لە بافڵ تاڵەبانی كراوە هەر كۆبوونەوەیەكی لووتكە كرا لە داهاتوودا، بەشداری بكات. 

ڕوونیشی كردەوە، دواخستنی كاراكردنەوەی پەرلەمان و دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بووەتە كارێكی نادروست و ئێستە "نابێ‌ بەبێ‌ خەمی باكمان بە دەنگی خەڵك نەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە كاتی ئەوە هاتووە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، حكوومەتێكی بنكەفراوان بە بوونی پارتی و یەكێتی پێكبێت و جێی لایەنە سیاسییەكانی تریش بكەنەوە. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو، جارێكی تر مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بانگەوازی بۆ لایەنەكان كرد كە پەرلەمانی كوردستان كارا بكەنەوە و كێشەكان لەوێوە چارەسەر بكرێن.


وشە - وشه‌