لەو هەڵبژاردنەی كە بڕیارە مانگی ئەیلوول لە رووسیا بەڕێوە بچێت، كوردێك لە بازنەی مۆسكۆ كاندید كراوە كە یەكەمجارە لە سیاسەتی ئەو وڵاتە كاندیدێكی وا هەبێت.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2026، لە ڕووسیا هەڵبژاردنێكی نوێی ئەنجوومەنی "دومەی پەرلەمانی ڕووسیا" بەرێوە دەچێت.
لەلایەن پارتی رووسیای دادپەروەرەوە یوری نەبیێڤ سیاسەتمەدار و پارێزەری گەنج كاندیكراوە بۆ ئەندامی پەرلەمان.
یوری نەبیێڤ پێشتر لە ساڵی 2024 وەك كاندید بۆ هەمان پارت خۆی بۆ پەرلەرمانی هەرێم و شاری مۆسكۆ كاندید كرد و زیاتر لە 10%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
كوڕی كەسایەتیی ناسراوی كوردانی سۆڤیەت لە ڕووسیا یوری شامیلێڤیچ نەبیێڤە.