سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەندرو بیزلی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی بەریتانیا كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بۆ مالئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك بارزانی و خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كە هەمیشە پاڵپشتیان بوونە لە ئەرك و كارەكەیدا و دووپاتی لە گرنگی بەردەوامی و پێشخستنی پێوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان كردەوە.
هەروەها هیوای سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی بەردەوامی بۆ هەرێمی كوردستان خواست.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی گشتیی بەریتانیای لە هەولێر كرد بۆ ئەركەكانی لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا، هەروەها سەرۆك بارزانی دووپاتی لەو پێوەندییە مێژوویانە كردەوە كە لە نێوان گەلی كوردستان و بەریتانیا هەبووە و سوپاس و پێزانینی بۆ گەل و حكوومەتی بەریتانیا هەبوو لەمەڕ هەڵوێستە مێژووییەكانیان بەرانبەر گەلی كوردستان.
باردودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهات و ئالنگارییەكان تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوون.