"پێوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی كۆریای باشوور هەیە"

:: PM:06:28:26/07/2026 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوون گیو شیم كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەولێر كرد.

لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەلی كوردستان هەبوو. ئاماژەشی بە وێكچوونی خەبات و خۆڕاگریی گەلی كۆریا و گەلی كوردستان دا و ویستی وڵاتەكەشی بۆ پەرەپێدانی پێوەندی و هاوئاهەنگی لە بواری پەروەردە و تەندروستی و بوارەكانی تر ڕاگەیاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هێمای بە مانەوەی  هێزەكانی زەیتون دا كە لەدوای پڕۆسەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە هەولێر جێگیر بوون، و پێزانینی بۆ ئەرك و چالاكییەكانی ئەو هێزە لە كوردستان هەبوو و هاتنی ئەو هێزەی بە دەستپێكی پێوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی كۆریای باشوور لەقەڵەم دا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.



وشە - وشه‌