ئەمڕۆ نرخی بەنزین و شێوازی دابەشكردنی یەكلا دەكرێتەوە

:: AM:08:54:27/07/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوە بچێت، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی نرخی بەنزین و شێوازی دابەشكردنی بڕیاری كۆتایی لێ‌ دەدرێت و یەكلا دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوە دەچێت، تێیدا بابەتی بەنزین و شێوازی دابەشكردنی و نرخی كۆتایی بڕیاری لێ‌ دەدرێت.

دوێنێ‌ پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ پرسی بەنزین دەكرێت. گوتیشی، هۆكارێكی گرانبوونی نرخی بەنزین ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەیە. دووپاتیشی كردەوە، بەمزووانە كێشەی بەنزین چارەسەر دەكرێت. 

باسی لەوەش كرد، سەرقاڵی دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكین، تێیدا بەشی هاووڵاتییان لە بەنزین و گازی ماڵان دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی كەس قۆرخكاری نەكات و هەموو كەسێك بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەشی خۆی وەربگرێت. 

هەورامانی ئاماژەی بەوەش دا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پرسی بەنزین لەسەر هێڵە و هەموو لایەنە پێوەندیدارەكانی راسپاردووە بە زووترین كات كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بكەن.



وشە - رامیار جەواد