مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری كۆریای باشووری لە هەرێمی كوردستان كرد.
سەرۆكی حكوومەت پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریا كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست. هەروەها پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی.
كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشاندا و دووپاتی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.