بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر دەستی پێ كردەوە

:: PM:05:57:27/07/2026 ‌
بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر بە ڕێژەی 100% دەست پێ دەكاتەوە.

كۆمپانیای دانەگاز رای گەیاند، تا بەیانی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ دەست پێ دەكاتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمپانیای دانەگاز بە شێوەیەكی سنووردار كاری كردووە و ڕۆژانە تەنیا 250 بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بەرهەم هێناوە، بەڵام ئێستا كارەكانی دەست پێ كردووەتەوە و بەشێوەیەكی پلەبەندی ڕێژەكەی بەرز دەكاتەوە.




وشە - وشه‌