بوونی كێشە لە پارەی كاش لە بەغدا بووەتە بەربەست لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەانی هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش، بۆیە هەفتەی داهاتووش ناتوانێ مووچە بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە سەرچاوەیەكی باڵای عێراق وەریگرتووە، نەبوونی پارەی كاش بۆ دابەشكردنی مووچە وایكردووە تا ئێستە نەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش بكرێت.
زیاتر گوتی، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ كۆكردنەوەی پارە، نووسراوی كردووە و پێویستە فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە لە رۆژانی هەینی شەمووش دەوام بكەن، بەڵام هێشتا دابەشكردنەكە تەواو نابێت.
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەو سەرچاوەیە گوتی، هەفتەی داهاتوو ڕۆژی سێشەم و چوارشەم لە عێراق پشوو دەبێت، هەروەها نەبوونی پارەی كاشیش وا دەكات ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەوێتە هەفتەی دووەمی مانگی هەشت.
ئەوەیشی ئاشكرا كرد، وردبینیی لیستی مووچە تەواو بووە و هیچ كێشەیەكی نییە، نووسراوەكانی خەرجكردنی مووچەش كراوە، ئەوەی هەیە نەبوونی پارەی كاشە و ناردنی مووچە دوا دەخات.