كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەكان هەیە، لەو كۆبوونەوەیەدا نرخی فەرمی بەنزینی بازرگانی بۆ هەردوو جۆری سوپەر و موحەسەن دیاری دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، شێروان جەبار خاوەن یەكێك لە بەنزینخانەكانی سنووری هەولێرە، بە "وشە"ـی راگەیاند، كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە، ئەمڕۆ نرخی هەردوو جۆری بەنزینی سوپەر و موحەسەن دیاری دەكرێت.
زیاتر گوتی، لە دیاریكردنی نرخ ئەو دوو جۆرە بەنزینە نۆرەی نابێت، چونكە هەموو هاووڵاتییەك باری ناهێنێت، لە هەمان كاتدا بازرگانییە و رێژەی هاوردەشی دەچێتە سەر.
روونی كردەوە لەو 264 بەنزینخانەی لە هەولێر هەن، سەرجەمیان سەرپشك دەكرێن كە بەنزینی سوپەر و موحەسەن بفرۆشن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكوومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستە بەردەوام دەبێت.
بە گوتەی ئەوان، بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومەت لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بكرێت كە پابەندن بە ڕێنوێنییەكان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.