پارتی دیموكراتی كوردستان دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەكە، بڕیارە ئەمڕۆ بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بكات.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوای دوو ساڵ و بۆ یەكەمجار، پارتی بەشداریی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكات.
پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەیەكی دەبێت و بۆ خەڵكی بڵاو دەكاتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی پێشوو كە 23 كۆبوونەوە بەڕێوە چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كردن و بەشداریی كۆبوونەوەكانی نەكرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك خاوەنی دوو كورسیی ئەنجوومەنە، بە بەشداریی پارتی لەو كۆبوونەوانە پێگە كورد لە ئەنجوومەنەكە بەهێز دەبێتەوە.