ئیسماعیل شەمزینی: یەكێتی هی خەڵكی دڵسۆز و ماندووی نەماوە

:: PM:02:44:28/07/2026 ‌
ئیسماعیل شەمزینی كادری دیاری ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای دەیان ساڵ خزمەتكردن، وازهێنانی لە حزبەكەی راگەیاند. 

شەمزینی رای گەیاند، دوای 31 ساڵ خزمەت، وازهێنان لە یەكێتی ڕادەگەیەنم كە بە دڵسۆزی لە ڕیزەكانی پێشمەرگایەتی، كاری حزبی و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی یەكێتیدا خزمەتم كردووە.

"ئەمڕۆ سەیری دۆخەكە دەكەم، دەبینم یەكێتی هی خەڵكی دڵسۆز و ماندووی نەماوە، یەكێتی ئێستە بۆ ئەو كەسانەیە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان بەوپەڕی ڕقوكینەوە دژایەتیی یەكێتی و جەماوەرەكەیان دەكرد، هەموو هەوڵێكیان خستبووەگەڕ بۆ ئەوەی حزبەكە لاواز بكەن و خەڵكەكەی سارد بكەنەوە". شەمزینی وای نووسیوە. 

دووپات دەكاتەوە كە "من ئەم ناهەقی و دۆخە چەوتەم پێ قبووڵ نییە و چیتر ناتوانم لەم ڕێگەیەدا بەردەوام بم، بۆیە لێرەوە وازهێنانی خۆم لە ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمی ڕادەگەیەنم".



وشە - وشه‌