چەند بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی بەنزین

:: PM:03:05:28/07/2026 ‌
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆبوونەوەیەكی لەبارەی بەنزین بڵاو كردەوە و چەند بڕیارێكی داوە. 

بە گوێرەی راگەنراوێك، وەزیری سامانە سروشتییەكان  سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی نەوت و كانزاكانی وەزارەتی كرد بۆ دابینكردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەكان و چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین.

دەقی بریارەكان:
1. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەموو هەوڵێك دەدات بەمەبەستی زیادكردنی پشكی حكومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حكومەتی فیدراڵەوە، كە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (٥٠) پەنجا هەزار بەرمیل كە دەكاتە (٣٩،٤٦٪)ی پشكی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم كە دەبێتە (١٢،٦٧٪) و یەكسانە بە رۆژانە (١٢٦،٧٠٠) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.
2. زیادكردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیكراوی حكومی ٧٥٠ دیناری بۆ هەر لیترێك بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان.
3. چاودێریكردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەكانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی كوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی كوردستان. 
4. زیادكردنی كاری لێژنەكانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پاراستنی كوالێتی جۆرەكانی بەنزین.
5. پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاوردەكردنی بەنزین و مەوادی كیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەكانی وەزارتی سامانە سروشتییەكان.



وشە - وشه‌