بوتڵەكە گەورە تر كراوە .. بۆچی شاسوار نەخۆشی دەروونی بە بوتڵ هەیە؟

:: PM:04:30:28/07/2026 ‌
یەكێك لەو بابەتانەی كە دوای رێككەوتنی زیندانی شاسوار لەگەڵ یەكێتی هاتە بەر باس ئەوە بوو كە لە زیندانی یەكێتی، بە بوتڵ شاسوار سزا دراوە، ئەوەیش هۆكار بووە كە پەنا بۆ رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی ببات. 

وەك چاودێران دەڵێن، شاسوار بوودەڵەیە و ئێستە لە گۆڕەپانەكەدا نەماوە، تەنانەت 15 كورسیی پەرلەمانی تواندەوە، ئەوەی ئێستە بەدەستیەوەیەتی تەنیا تەلەڤزیۆنێكە و رۆژ تا ئێوارە جنێو بە پارتی و حكوومەت دەدات. 

جا یەكێك لەو بابەتانەی كە لە سۆشیال میدیا زۆر دەنگدانەوەی هەبوو ئەوە بوو، كە بە بوتڵ شاسوار لە زیندان سزا دراوە، بەڵام نازانرێ‌ كە چۆن بووە، ئایا بە بوتڵەكە لێی دراوە یان لە شوێنی تری نراوە، هەروەك دیاریش نییە كە كێش و قەبارەی بوتڵەكە چەند بووە. 

بەڵام دەگوترێ‌ لە دوای ئازادكردنی لە زیندان و رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی شاسوار بە بینینی بوتڵ تووشی حاڵەتێكی دەروونی خراپ دەبێت، بۆیە ئێستە كەمتر بوتڵی پێشان دەدەن بۆ ئەوە زیندانی بیر نەكەوێتەوە. 

هەر بە تەنزیشەوە دەیان كۆمێنتی بۆ نووسراوە كە " بوتڵەكە گەورەتر كراوە" بەو واتایەی دەبێت هەموو شتێك بكات وەك ژێر دەستەی یەكێتی ئەگینا چارەنووسی لای بوتڵەكەی زیندانە و گەورەتریش كراوە. 



وشە - وشه‌