كەسێكی نزیكی شاسوار عەبدولواحید نهێنی زۆری لەبارەیەوە ئاشكرا كرد و بە ناو؛ ناوی ئەو كەسانەی دا كە كێشەی كۆمەڵایەتی و پێوەندی سێكسییان لەگەڵ شاسوار هەیە، بەڵام "وشە" لە پێناو سەلامەتی ئەو كەسانە ناوەكان بڵاو ناكاتەوە.
لە دوێنێوە، لە بەرانبەر پەراوێزخستنیان لە كۆبوونەوەكان و توانەوەی نەوەی نوێ، میدیاكانی شاسوار كەوتوونەتە جنێودان بە پیرۆزییەكانی كوردستان و حكوومەتی هەرێم و پارتی، بەڵام تا ئێستە پارتی وەك ئەوەی حیسابی نەبوونی بۆ دەكات وەڵامیان ناداتەوە.
چاودێرێكی سیاسی دەڵێ، شاسوار حكوومەت بە كەبابخانەكەی باوكی تێگەیشتیووە كەی ویستی دایخات لەبەرئەوەی كرێی خاوەن موڵكەكەی نەداوە؟!، بۆیە باشترە شاسوار سەرقاڵی ئەو ڤیدیۆ و هەڕەشانە بێت كە دەوروبەرەكەی پێ دەترسێنێت.
كەسێكی نزیكی شاسوار عەبدولواحید ماوەیەك لەمەوبەر پێوەندی بە "وشە"وە كرد و ئاشكرای كرد، كە پێوەندی سێكسی لەنێوان شاسوار و چەند كەسێك لەناو ماڵەكەیدا ئاشكرا بووە و ئەوەیش چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی لێ كەوتووەتەوە و نەخۆشییەكەی شۆخانی خێزانیشی قورستر كردووە.
"وشە" بۆ پاراستنی شكۆی ئەو كەسانەی لەگەڵ شاسوار تێوەگلاون ناوەكان بڵاو ناكاتەوە، بەڵام زانیارییەكان بەمجۆرەن؛ كە خزمی نزیكی شاسوار پێوەندیی سێكسی لەگەڵ هەبووە و لە شوقەدا لەگەڵی گیراوە.
ئەو كەسە نزیكەی ماڵی شاسوار دەڵێ، ئاسانە وشەی توند بگوترێت و تۆمەت بخرێتە پاڵ خەڵك، بەڵام ناتوانرێت مێژوویەك بسڕدرێتەوە كە بە خوێنی هەزاران شەهید و پێشمەرگە نووسراوە، مێژوو بە درۆ ناگۆڕدرێت و ڕاستی بە هەڵبەست ناشاردرێتەوە.