بە شەش درۆن هێرشكرایە سەر كۆیە و شارباژێڕ

:: PM:06:05:28/07/2026 ‌
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا، بە شەش درۆن هێرش كراوەتە سەر كۆیە و شارباژێڕ. 

لە راگەیەنراوێكدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لە 24 سەعاتی رابردوودا هێرشی چڕی درۆنی هەبووە. 

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لە سەعات 12:35 خولەكی دوێنێ بە پێنج درۆن هێرش كرایە سەر شاری كۆیە و دەوروبەری.

هەروەها سەعات 5:20ی دەقەی بەیانیی ئەمڕۆ، بە درۆنێك هێرش كرایە سەر ناوچەی شارباژێڕ.


وشە - وشه‌