فلیمساز و كه‌سایه‌تیی دیاری كورد یه‌ڵماز گونای، له ساڵی 1984 گوتارێكی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنفیدراسیۆنی یه‌كێتییه بازرگانییه‌كانی توركیا پێشكه‌ش كردبوو. له گوتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له ره‌وتی چه‌پی توركی گرتووه له به‌رانبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای كورد بۆ دامه‌زراندنی رێكخستنێكی تایبه‌ت به خۆیان.
	
گوتاره‌كه له چوارچێوه‌ی دۆكیۆمێنتارییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی گونای بڵاو بووه‌ته‌وه. فیلمه‌كه چاوپێكه‌وتنێكی له گرتووخانه و هه‌روه‌ها به‌شێك له گوتاره‌كه‌ی له خۆ ده‌گرێت.
	
گونای له گوتاره‌كه‌یدا داكۆكی له مافی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت، "بزووتنه‌وه چه‌په‌كان له سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی كوردیان وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌یر كردووه، هه‌میشه گوتوویانه به‌شێكه له شۆڕشی توركی، بۆیه ئه‌مڕۆ كورد داوای رێكخراوێكی جودا ده‌كات. نابێت به چاویلكه‌ی ته‌سكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری ئه‌م پرسه بكه‌ین، چونكه ئه‌مه پێوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی گه‌لانی توركیا و ئێران و كوردستان و سووریا و عێراق."
	
هه‌ر له هه‌مان گوتاردا یه‌ڵماز گونای ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ توركه‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیا و هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانمان، باسی ده‌ستوورێك ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن فاشییه‌كانه‌وه ئاماده كراوه. ده‌ستوورێك كه فاشییه‌كان ئاماده‌یان كردبێت، هی ئه‌وه نییه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره‌ی فاشییه‌كان به زه‌بری چه‌ك له‌سه‌رمان بسه‌پێت، ئه‌وا ئێمه‌ش به چه‌كه‌كانمان ده‌یدڕێنین. بۆ ئێمه هه‌ڵدێرانی فاشیزم ته‌نیا ئامانجی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له خه‌باتی شۆڕشگێڕیمان. دیموكراسیی گه‌ل له وڵات ده‌سه‌پێنین و به‌ره‌و سۆشیالیزم ده‌ڕۆین. ئه‌مه ئامانجی ئێمه‌یه. هه‌لومه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی بۆ گۆڕینی شكست، به‌نده به ره‌فتارمان به‌رانبه‌ر به راستی و هه‌ڵه. ئه‌گه‌ر خه‌می ئه‌و كه‌سانه‌مان نه‌بێت كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین، با ئاوڕێك له‌وانه بده‌ینه‌وه كه لێره‌ن و ده‌بنه قوربانی و له باوه‌شیان بگرین."
	
یه‌ڵماز گونای له ساڵی 1937 له ئه‌ده‌نه له باوك و دایكێكی كورد له دایك بووه، یه‌كێكه له ئه‌ستێره گه‌شاوه‌كانی رێبازی كوردایه‌تی. چه‌ندان فیلمی ده‌رهێناوه یان به‌شداریی تێدا كردووه. له ساڵی 1984 به شێرپه‌نجه له پاریس كۆچی دوایی كردووه.