رۆیشتنی كارلۆ ئەنچیلۆتی لە یانەی ریال مەدرید، زیاتر لە هەر كاتێك نزیكتر بووەتەوە، پاش ئەوەی ماوەیەكە مانەوەی كارلۆ ناڕەزاییەكی زۆری لای هەوادارانی تیپەكە دروست كردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزای بواری گواستنەوەی یاریزان و راهێنەران بڵاوی كردەوە، رێككەوتنی زارەكی ئەنچیلۆتی بۆ راهێنانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە جامی جیهانیی 2026، تا ئێستە ماوە و ئەگەری هەیە واژووی لەسەر بكرێت.
پاش ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل و ریال مەدرید، چاوەڕوان دەكرێت ئەنچیلۆتی رێوشوێنەكانی جێهێشتنی یانەكە پاش كلاسیكۆی سبەی یەكشەم ئەنجام بدات، یەكێتیی بەرازیلییەكان چاوەڕوانی واژووی راهێنەرە ئیتاڵییەكە دەكات.
بەپێی رۆمانۆ، ئەنچیلۆتی و ریال مەدرید بە فەرمی كۆتاهاتنی گرێبەستەكەیان پاش رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لە چوارچێوەی گەڕی 35ی خولی ئیسپانی رادەگەیەنن.
روونیشی كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت كارلۆ وەك ئەفسانەیەك ریال جێبهێڵێت و ئەلۆنسۆ جێگەی بگرێتەوە.
گرێبەستەكەی ئەلۆنسۆ پێشتر ئامادە كراوە، چونكە راهێنەرە ئیسپانییەكە بەر لە ساڵێك باسی لە وردەكارییەكانی رۆیشتنی بۆ راهێنەری ریاڵ مەدرید كردووە و ئارەزووی بۆ ئەو تیپە لای چەندان كەس باس كردووە.