نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به بازرگانی و هاورده‌كردن و پێدانی مۆڵه‌تی هاورده به بازرگانان، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان ساڵ به ساڵ له رووی بازرگانی و پیشه‌سازی زیاتر پێش ده‌كه‌وێت، پێدانی مۆڵه‌ته‌كانیش زیاتر ده‌بن و رۆتین له به‌رده‌م بازرگانان نه‌ماوه. به‌پێی ئامارێك له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 109 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده كراوه.
پێدانی مۆڵه‌ت به بازرگانان چۆنه؟
پێدانی مۆڵه‌ت به بازرگانان زۆرباش بووه، ساڵ به ساڵ پێدانی مۆڵه‌ت زیاتر ده‌بێت، ئه‌مساڵ له ساڵی پار زیاتر مۆڵه‌ت دراوه به بازرگانان، ساڵی پار له هی پێرار زیاتر بوو، واته هه‌نگاوێكی گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر و ساڵ به ساڵ مۆڵه‌ته‌كان زیاتر ده‌بن، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه سیستمێكی باش پێڕه‌و ده‌كرێت و رۆتین له پێدانی مۆڵه‌ت نه‌ماوه و هه‌ر بازرگان و كۆمپانیایه‌ك، ته‌نیا گرفتی یاسایی نه‌بێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا مۆڵه‌تی هاورده وه‌رده‌گرێت، له مه‌رزه‌كانیشه‌وه ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت و گرفتیان بۆ دروست ناكرێت.
ئه‌مساڵ چه‌ند مۆڵه‌تی بازرگانی دراوه؟
ئه‌مساڵ تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م، سه‌رووی چوار هه‌زار مۆڵه‌تی بازرگانی به بازرگان و كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكان دراوه، به‌رده‌وام و رۆژانه بازرگانان داوای مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن، ئاسانكاریی زۆرمان بۆ بازرگانان كردووه، بازرگانانی دهۆك هه‌ر له دهۆك مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، بازرگانانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریش، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین له سلێمانی بنكه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه بۆیان تا هه‌ر له‌وێ مۆڵه‌تی هاورده وه‌ربگرن و پێویست نه‌كات بچنه هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كاره‌كانی خێراتر بكرێن.
زۆرترین هاورده بۆ هه‌رێمی كوردستان له چ بوارێكدایه؟
زۆرترین هاورده و پێدانی مۆڵه‌تی بازرگانی بۆ خۆراكه، دواتر ئاژه‌ڵ و پیشه‌سازی كیمیایی و پیشه‌سازی پێوه‌به‌ستراو، كۆمه‌ڵه‌ی رووه‌كی و ئامێره كاره‌باییه‌كان دێت و ساڵانه به سه‌تان هه‌زار تۆن له‌و بوارانه هاورده ده‌كرێن، هیچ گرفتێكیش نییه به‌تایبه‌ت له خۆراك كه پێویستیی رۆژانه‌ی هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه.
زۆرترین هاورده و پێدانی مۆڵه‌تی بازرگانی بۆ خۆراكه
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام زۆرترین هاورده‌ی ئامێره كاره‌باییه‌كان هه‌یه، ئه‌مه به پلانه یان ته‌نیا مۆڵه‌ت ده‌درێت؟
ئه‌مه كاری بازرگانییه و پێوه‌ندی به كاره‌باوه نییه، ئه‌و ئامێره كاره‌باییانه به هه‌مانشێوه‌ی شته‌كانی تر پێویستن هه‌ر له ماڵ و دوكان و شوێنه‌كان پێویستییان به‌و كه‌لوپه‌لانه هه‌یه، ناكرێت له به‌رانبه‌ر خراپیی كاره‌با ئێمه رێ به هاورده‌ی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی نه‌ده‌ین، چونكه دوو بواره‌كه جیاوازن، بازرگانی و خزمه‌تگوزاری.
ئه‌مساڵ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بووه؟
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 750 مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دراوه‌ته بازرگانان و كۆمپانیاكان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنوێنییانه‌ی كه دانراون بۆیان و تێكڕای ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو، له ئه‌مساڵدا زیاتر له 109 هه‌زار ئۆتۆمبێله له هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل، به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش بۆ شاره‌كانی عێراق ده‌بێت.
قه‌باره‌ی ساڵانه‌ی هاورده له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته چه‌ند؟
ساڵانه هه‌رێمی كوردستان بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گاته شه‌ش ملیار دۆلار، له‌گه‌ڵ توركیا بۆ سه‌رووی نۆ ملیار دۆلار ده‌ڕوات، به‌شێكیش له‌و كاڵا و شتانه بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ڕوات.
ئاستی هه‌رێم له بواری پیشه‌سازی له چ ئاستێكدایه؟
سه‌ره‌تایه‌كی زۆرباش ده‌ستی پێ كردووه بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی به دروستكردنی چه‌ند شارێكی پێشه‌سازی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیندووكردنه‌وه‌ی كاره‌كان و ئاسانكاری بۆیان، هه‌موو ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم له بواری پیشه‌سازی هه‌نگاوی گه‌وره بنێت و به‌رهه‌می ناوخۆ زیاتر بێت، ده‌ستی كار زۆر بێت و هه‌رێم پێشكه‌وتوو بێت و له وڵاتێكی به‌كاربه‌ره‌وه ببێته وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر، مه‌رجیش دانراوه هه‌ر كارگه‌یه‌ك ده‌بێت 75%ی ده‌ستی كاری ناوخۆ بێت، ئومێد ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا دۆخه‌كه جێگیر بێت و دۆخی دارایی باشتر بێت و كارگه پیشه‌سازی و بازرگانییه‌كان بكه‌ونه كار و گه‌شه‌ی ئابووری زیاتر ده‌بێت.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی