دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دوادچون و ئه‌ندامى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستا بۆ به‌غدا، له چاوپێكه‌وتنێكى تایبەتی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت و باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ژمارى من هیچ گرفتێكى نییه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت بانكى ڕه‌شید و رافیده‌ین ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، ڕاست نییه.
ئەمەی خوارەوە دەقی چاوپێكەوتنەكەی "وشە"یە:
وشە: هه‌رێم و به‌غدا بۆ ساڵى 2025 رێككه‌وتنیان كردووه، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌دا پرسى ته‌وتین باس ده‌كرێته‌وه ئه‌مه چۆنه؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: خۆى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك تێ بگات، له چوارچێوه‌ى "هه‌ژمارى من" ته‌وتین ده‌كرێت، هەماهەنگی هەیە لەسەر ئەم بابەتە، ئه‌وه‌ى باس له ته‌وتین ده‌كرێت، ئه‌مه ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەموو دامەزراوەکانی عێراقە نەک تەنیا هەرێمى كوردستان.
وشە: ئەی بۆ هه‌ژمارى من چى؟
عەبدولحەكیم خەسرەو: تهوتینهكه له چوارچێوه‌ى هه‌ژمارى منه، له عێراق داواكراوه له بانكه ئه‌هلییه‌كان ته‌وتینى مووچه بكرێت، به‌ڵام بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ر ئه‌و بانكه‌ى پێشتر بانكى ناوه‌ندى په‌سه‌ندى كردوون له چوارچێوه‌ى هه‌ژمارى من، هەر ئه‌وانه هه‌ژمارى من ده‌كه‌ن.
وشە: باشه گرفت بۆ هه‌ژمارى من دروست ده‌كرێت، یان ئه‌وانه‌ى هه‌ژمارى منیان كردووه له رابردوو كێشەیان دەبێت؟
عەبدولحەكیم خەسرەو: نه‌خێر به هیچ جۆرێك، نه هه‌ژمارى من گرفتى هه‌یه، نه ئه‌وانه‌شى له رابردوو ئه‌و هه‌ژماره‌یان كردووه.
وشە:ئه‌و باسى تهوتینهى كه چه‌ند رۆژێكه له میدیاكان باس ده‌كرێت ئه‌مه چىیه؟
عەبدولحەكیم خەسرەو: ئه‌وه ئاراستەیەكی نێودەوڵەتییە بۆ چاكسازى له كه‌رتى بانكى و به‌هێزكردنى كه‌رتى بانكى تایبه‌ت و زیادکردنی رۆڵی بانکی ناوەندی عێراق کە خۆی سەرپەرشتی گشت بانکە ئەهلییەکان دەکات، هەروەها زیادکردنی رانکی عێراق لە پرۆسەی نەهێشتی سپیکردنی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر کە رێکخراوی فاتف کاری لەسەر دەکات و لیژنەی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی بانكی ناوەندییە و لە هەرێم هەمان لیژنە هەیە کە هەمان پێوەر جێبەجێ دەکەن.
وشە: كه‌واته له‌دواى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه بۆ مووچه‌ى ئه‌مساڵ، ئه‌مه نابێته مایه‌ى كێشه دروستكردن؟
عەبدولحەكیم خەسرەو: نه‌خێر ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندى به‌وه نییه، شتێكیش به‌ناوى ته‌وتین نییه، بگره هیچ شتێك به‌بێ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ناكرێت، ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن كه بانكى ره‌شید و رافیده‌ین ته‌وتین ده‌كه‌ن راست نییه و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هه‌یه، هةژمارى منيش بەردەوامە و تەواوی هەوڵەکانمان دەدەین تا کۆتایی ساڵ هەموو فەرمانبەران هەژماری من بکەن.
وشه/ هۆشیار عه‌لى